سێ ڕۆژە عومرەکارانی کوردستان بەهۆی نەبوونی فڕۆکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە

شەیری بکە لە:
سێ ڕۆژە عومرەکارانی کوردستان بەهۆی نەبوونی فڕۆکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک عومرەکاری کورد بەهۆی نەبوونی فڕۆکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان؛ بەهەمانشێوە هاووڵاتیانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش، تووشی ئەم گرفتە بوونە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی سزادانی کۆمپانیای "فلای بەغداد" لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، گەڕانەوەی ئەم عومرەکارانە دواکەوتووە، لەکاتێکدا دەبێت بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە بگەڕێنەوە هەرێـمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: نیاز شیخ ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "گرفتەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، کێشەکە بەهۆی كەمی فڕۆكەوە دروست بووە و لەسەر هێڵین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک".

 

زانیاریی زیاتر: عومرەکارەکان زیاتر لە 15 قافڵەن و ژمارەیان نزیکەی 500 کەس دەبێت، دانیشتووی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و سێ ڕۆژە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ