تەنها دوو کەس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور ڕزگار کراون
- جیهان
- 29 کانوونی یەکەم
پاشماوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە تایلەندەوە بەرەو کۆریایی باشوور لە فڕیندابوو و پێش نیشتنەوەی تووشی پێکدادان دەبێت لەگەڵ بەربەستێکی کۆنکرێتی فڕۆکەخانەی موان، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 179 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنها دوو کەس ڕزگار کراون.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بە 181 سەرنشینەوە لە بانکۆکی تایلەندەوە بەرەو فڕۆکەخانەی موان لە کۆریای باشوور فڕیوە، پێش ئەوەی بگاتە ناوچەی نیشتنەوەی فڕۆکەخانە تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە و بووەتە هۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی و خۆی بە بەربەستێکی کۆنکرێتیدا کێشاوە گڕی گرتووە.
لێدوانی فەرمی: لی جیۆنگ هیون، بەرپرسی بنکەی ئاگر کوژێنەوە موان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 179 کەس و دوو کەس لە تیمی فڕۆکەوانی ڕزگار کراون، ژمارەیەک کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
لی جیۆنگ هیون، باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەکە پێش گەیشتنی بە ناوچەی نیشتنەوە تووشی کەشوهەوایەکی نالەبار بووە و پێشبینی دەکەین بە هۆی لێدان لە باڵندەوە تووشی ئەو گرفتە تەکنیکیە هاتبێت بوو بێتە هۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی.
زانیاریی زیاتر: ئەو فڕۆکەیەی لە موان کەوتەخوارەوە لەلایەن کۆمپانیای جێجو خاوەنداری دەکرێت و لە ساڵی 2011ەوە دامەزراوە و بە هێڵی کەم تێچووی کۆریای باشوور ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ 25 منداڵ لە هەولێر و دهۆک لەدایکبوون
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەولێر هەناردەی وڵاتانی دوو کیشوەر دەکرێن
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەندەن خۆی بۆ سەری ساڵ ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2024 لە ئیدارەی سۆران 4200 منداڵ لەدایکبوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەندەن خۆی بۆ سەری ساڵ ئامادە دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ڕێنمایی پزیشکەکانی پشتگوێ دەخات و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت
- جیهان
- 31 کانوونی یەکەم
ساڵی 2025 سەرەتایی دەرکەوتنی نەوەی بێتایە
- جیهان
- 31 کانوونی یەکەم
دورگەی کریسمس وەکو یەکەم ناوچە پێ دەنێتە ناو ساڵی 2025
- جیهان
- 31 کانوونی یەکەم
سەرۆکی چین پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە پووتین دەکات