چەكی بێمۆڵەت لە ماڵی ئالان دیلۆن دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
چەكی بێمۆڵەت لە ماڵی ئالان دیلۆن دەدۆزرێتەوە

ئاڤا نیوز


پۆلیسی فەڕەنسا  لە ماڵی ئالان دیلۆن-ی ئەستێرەی سینەمایی فەڕەنسا، دەستیان بەسەر 72 چەکدا گرتووە، کە مۆڵەتی خاوەنداریی و بەکارهێنانی هیچیانی نییە.


چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا ئەفسەرێکی پۆلیس سەردانی ماڵی ئالان دیلۆنی ئەستێرەی سینەمایی فەڕەنسای کردبوو، بینیبووی کە لە ماڵەوە چەکی هەیە، دادوەری لێ ئاگادار کردبووەوە، ئەویش فەرمانی پشکنینی ماڵەکەی دەرکرد و لە ئەنجامدا پۆلیس دەستی بەسەر 72 چەکی بێمۆڵەتدا گرت.


زانیاريی زیاتر: هەروەها نزیکەی 3000 فیشەک و تەقەمەنی و شوێنی فیشەک تەقاندنیشیان لە نێو ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: داواکاری گشتیی شاری ڕێن لە فەڕەنسا ڕایگەیاند: "دیلۆن مۆڵەتی چەکی نییە".
باکگراوند: ئالان دیلۆنی تەمەن 88 ساڵ، لە چەندین فیلمی شەست و حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕۆڵی چەتە و مافیای بينيوە. لە ساڵی 2019دا تووشی جەڵدە بوو و لەو کاتەوە تەندروستیی باش نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان