لێپێچێنەوە لە سەرۆکی کاتیی کۆریای باشوور دەکرێت

شەیری بکە لە:
لێپێچێنەوە لە سەرۆکی کاتیی کۆریای باشوور دەکرێت

هان دووک سوو، سەرۆکی کاتی کۆریای باشوور

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی کۆریای باکوور دەنگی لەسەر لێپێچینەوە لە هان دووک سو، سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە دا، ئەمەش بە تۆمەتی 'هەنگاونان بەرەو هەڵگەڕانەوە'. دەنگدانەکە بە 192 دەنگی بەڵی لە کۆی 300 ئەندام لە دژی سەرۆک بەڕێوەچوو.

 

زانیاریی زیاتر: ئەندامانی پەرلەمانی پارتی دەستەڵاتی گەل کە پارتی فەرمانڕەوای وڵاتە، دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد بە پاساوی ئەوەی ئەمە قەیرانی سیاسیی ئەو وڵاتە قوڵتر دەکاتەوە و زیانی زیاتر بە ئابووریی وڵات دەگەیێنێت. بەڵام پارتی دیموکراتی کە ئۆپۆزیسیۆنە و کۆنترۆڵی زۆرینە پەرلەمانی لە دەستە، دەنگدانەکەی بەڕێوەبرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور، کە پەرلەمان بڕیاری لێپێچێنەوەی بۆ دەرکرد، دادگایی دەکرێت. بەم هۆیەشەوە بڕیارە لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

 

ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی پەرلەمان بڕیاری لێپێچینەوەی بۆ یوون سووک یۆل، سەرۆکی پێشوو دەرکرد ئەمەش لەبەردەرکردنی یاسای حوکمی سەربازیی، لە 14-12-2024ـەوە هان دوک سو بووە سەرۆکی کاتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ