ساڵ بە ساڵ لە دایکبوونی منداڵ لە هەولێر کەمتردەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ساڵ بە ساڵ لە دایکبوونی منداڵ لە هەولێر کەمتردەبێتەوە

پەرستارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بەدیار منداڵێکی تازە لەدایکبووەوە - وێنە: socialmedia

ئاڤا نیوز

 

بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 17 هەزار منداڵ لەدایکبوون بەراورد بە ساڵی 2023 ڕێژەکە کەمترە.

 

وێنە گەورەکە: لە 1-1-2024 تاوەکو 25-12-2024، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون و لە 36%ـیان بەشێوازی سرووشتی بووە لە دایکبوون، بەپێی داتاکانیش ڕەگەزی نێر 474 منداڵی زیاترە لە ڕەگەزی مێ.

 

لێدوانی فەرمی: شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەراورد بە ساڵی 2023 دوو هەزار و 346 منداڵ کەمتر لەدایکبوون، ساڵی ڕابردوو 19 هەزار و 62 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبوون،  ئەویش بەراورد بە ساڵی 2022 کەمترە و لەو ساڵەدا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لەدایکبوون ".

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتای نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون کە بەم شێوەیە پۆڵێن بوون:-

- منداڵبوون بە سرووشتی: 10،595
- منداڵبوون بە نەشتەرگەری: 6،121
- ڕەگەزی نێر: 8،595
- ڕەگەزی مێ: 8،121
- منداڵی دووانە: 454
- منداڵی سیانە: 21

شەیری بکە لە: