
فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی کورد
ئاڤا نیوز
نووسەرێکی دیاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد و کۆمەڵێک کتێبی بەنرخی ئەدەبی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە لە گۆڕستانی گەورەی شارەکە بەخاک بسپێردرێت.
-فەتاح ئەمیری ساڵی 1946 لە گوندی مەنیچەری ناوچەی محاڵی ئاختاچی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە مەهاباد تەواو کردووە.
زانیاریی زیاتر: فەتاح ئەمیری خاوەنی ڕۆمانی گێژەڵووکە-یە بە دوو بەرگ، ڕۆمانەکانی زیندەخەو و هاوارەبەرە-ی نووسیوە، هاوکات میرزا کە درێژەپێدەری ڕۆمانی هاوارەبەرە-یە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە ماوەی سێ ساڵ لە زینداندا بووە، ئەمیری شارەزایی تەواوی بەسەر زمانی کوردی و بنزاری موکریانی بە تایبەت هەبووە، بۆیە ڕۆمانەکانی بوونەتە سەرچاوەیەک بۆ زیندوویەتیی پەند، ئیدیۆم، دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار