
شكاندی كێڵی گڵكۆی هونەرمەندی ناوداری كورد 'حەسەن زیرەك' لە بەرزاییەکانی ناڵەشکێنە لە شاری بۆکان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای شكاندی كێڵی گڵكۆی هونەرمەندی ناوداری كورد 'حەسەن زیرەك' لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە، ئەمڕۆ لەلایەن شارەوانی بۆكانەوە گۆڕەكەی چاككرایەوە.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیێكی بەربڵاو وێنەی شكانی كێڵی گڵكۆی هونەرمەندی ناسراوی كورد حەسەن زیرەك بڵاوبووەوە، ئەم ڕووداوە نیگەرانی و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان داوایانكرد بەزووترین كات لێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە بكرێت و بكەرانی بدۆزرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگووتەی هاووڵاتییانی بۆكان، شێواندنی گڵكۆی حەسەن زیرەك لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كراوە، ئەو پێشهاتەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەزۆربەی شوێنە گشتییەكانی شار و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەك پاڵپشتیێك، گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندە مەزنە پەخش دەكرا.
ئەوەش بزانە: گۆڕی هونەرمەندی ناسراوی كورد حەسەن زیرەك لە بەرزاییەكانی ناڵەشكێنە لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار