
دیمەنی باڵەخانەیەکی ڕووخاو کە بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر کەرتی غەززە 10 ئەندامی خێزانێک دەکوژێت کە حەوتیان منداڵن و تەمەنی گەورەترین منداڵیان تەنیا شەش ساڵە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەڵێت، "ئەوانەی کە کوشتوونی تیرۆریست بوون و سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستی بوون". بەڵام سەرجەمی قوربانییەکان مەدەنی و زۆربەشیان منداڵن.
زانیاریی زیاتر: هێرشەکە کراوەتە سەر خانوویەک لە ناوچەی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە. جگە لە 10 کوژراو، لانیکەم 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکە: لە 14 مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل زیاتر لە 45 هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە. سەرەڕای هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست، بەڵام ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە و ڕۆژانەش هێرشی نوێ دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە زیندانی تاجی لە بەغدا زیندانێک بە چەقۆ دەکوژرێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت