کۆریای باشوور: لانیکەم 100 سەربازی کۆریای باکوور لە ئۆکراینا کوژراون
- جیهان
- 19 کانوونی یەکەم
سەربازێکی کۆریای باکوور لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا برینداربووە، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: لانیکەم 100 سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراینا کوژراون.
وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، وڵاتانی ڕۆژئاوا هەر یەکە لە ئێران و کۆریای باکوور بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پشتیووانی ڕووسیان لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: سی سونگ کوان، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور ڕایگەیاند: پەرلەمان لە دانیشتنێکی تایبەت کردووە بەو پرسە و تیایدا ڕاپۆرتی دامەزراوەی هەواڵگریی کۆریای باشوور، خوێندراوەتەوە و زانیارییەکانی لەو بارەوە خستووەتە ڕوو.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان هۆکاری سەرەکیی زیانە گیانییەکانی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ناشارەزاییان لە ناوچەکەیە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: کۆریای باشوور و وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆریای باکوور بە پشتیوانیکردنی ڕووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکراینا تۆمەتبار دەکەن. ئەوان دەڵێن کۆریای باکوور چەک و سەرباز دەداتە ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشینکراو هاوتای عێراق ناکرێت
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
سبەی 275 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی یەک وەردەگرن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی خانەنشینان دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات