ئاڤا دەنگی گوندنشینانی سنووری چەمچەماڵ بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیێنێت
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
نەبوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان، دانیشتووانی چەند گوندێکی سنووری چەمچەماڵی نیگەران کردووە و داوا دەکەن ئاڤا دەنگیان بگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لە سنووری قەزای چەمچەماڵ 440 گوند لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو وێرانکراون، زۆرینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دانیشتووی ئەو دەڤەرەن و ژمارەیەکیان کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانیان هەیە، بەتایبەت گوندەکانی: وەستا خدر، چنگی، قایتەوەن، قەشقە و وێڵە و چەندین گوندی دیکە.
داواکاریی خەڵک: هاونیشتمانییەک لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحییەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، لە کۆمێنتێک بۆ ئاڤا نووسیویەتی: 'گوندەکەم نزیکی کێڵگەی کۆرومۆرە و بۆڕی غازی پێدا تێدەپەڕێت، بەڵام لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان بێبەشین'، داوای لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ لەوبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هیچ گوندێک نییە داواکاری پێشکەش کردبێت و کارمان بۆ نەکردبێت، لە ڕێگەی ئێوەوە داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکەم کە پەیوەندییان بە ئێوەوە کردووە، سەردانی ناحیەکانیان بکەن و لەوێ نووسراومان بۆ بێنن، بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان لە پلان و بەرنامەی ساڵی 2025 دابنێین و کاریان لەسەر بکەین".
قایمقامی چەمچەماڵ جەخت دەکاتەوە هەر گوندێک یەک ماڵیشی تێدا بێت پڕۆژەی پێدەگەیێنن، لە ساڵی 2018 تاوەکو ئێستا کارەبا بە 68 گوندی سنوورەکە گەیێنراوە و پڕۆژەی ئاویشیان بۆ دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندی حەماس بۆ دانووستان سەردانی قاهیرە دەکەن
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
زۆربەی زیندانییانی عێراق بە تاوانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی لە کۆبوونەوەدان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە