ئاڵای قەتەر لە سووریا، وێنە:
ئاڤا نیوز
دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە وڵاتی قەتەر باڵیۆزخانەی خۆی لە سووریا دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاوکات لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی داهاتووی سووریا ئاسایی بکەنەوە، ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی دیبلۆماسی قەتەر گەیشتە ئەو وڵاتە بە مەبەستی هەماهەنگی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی وڵاتەکەیان لە دیمەشق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر "ماجد ئەنساری" لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی قەتەر ڕایگەیاند: وەفدەکە لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا، پابەندی دۆحەیان بۆ پشتیووانیکردن لە گەلی سووریا دووپات کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: چوارشەممەی ڕابردوو، دۆحە دووپاتی کردەوە کە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە دوای تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان.
باکگراوند: باڵیۆزخانهی قهتهر له دیمهشق له مانگی 7ی تەمموزی ساڵی 2011ەوه تاوەکو ئێستا بەداخراوی ماوەتەوە، ئەم داخستنەشی لەسەروبەندی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان بوو لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل خۆی بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی هەمواری بودجەی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ بەرهەم دەهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار وێستگەی غاز لە ناوەڕاستی یەمەن تەقینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: ناتوانین سووریا لەسەر بنەمای بیری شۆرش بوونیادبنێین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کانوونی دووەم
هاکان فیدان سەردانی سعودییە دەکات