نەتانیاهۆ  لەبارەی سووریاوە چی وت؟

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ  لەبارەی سووریاوە چی وت؟

وێنەیەکی بنیامین نەتانیاهۆ و نەخشەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ڕووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی و بەردەوامیش دەبن لە ڕووبەڕووبونەو ئێران و ئەو هێزانەی کە دەبنە مەترسی لەسەر ئیسرائیل.

 

وێنە گەورەکە: دوای پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە سووریا و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جاری سێیەم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت نەخشەکە گۆڕاوە و بەردەوام دەبن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر هەر شوێن و وڵاتێک کە مەترسی بێت لەسەر تێلئەڤیڤ.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا گوتی: "ساڵێک لەمەوبەر شتێکی سادەم وت،من وتم، ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی، بەڕاستیش ئەوەمانکردوو و بەردەوا دەبین، ئێستا سووریا هەمان سووریا نییە. لوبنان هەمان لوبنان نییە. غەززە هەمان غەززە نییە. هەروەها ئەوسەری میحوەرەکە، ئێران، هەمان ئێران نییە و هەستی بە بەهێزی ئێمە کردووە.

 

نەتەنیاهۆ ئەوەشی گوت:" ئێمە ئەمڕۆ بە زۆر و بە ڕەچاوکردنی پێویست کاردەکەین بۆ ئەوەی ئاسایشمان هەبێت سەبارەت بە هەموو وڵاتانی ناوچەکە تاوەکو سەقامگیری و ئاسایشمان هەبێت لەسەر هەموو سنوورەکانمان. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هێشتا هیچ ئاڵنگارییەک لەبەردەمماندا نییە، بەڕاستی هەیە، سەبارەت بە ئێران و بریکارە خوێناوییەکانی، هەروەها لە دژی هەڕەشەی دیکەش، چونکە واقیعەکە دینامیکییە – بە خێرایی دەگۆڕێت.

 

 لەبارەی سووریاوە قسەی هەیە:

نەتانیاهۆ زیاتر قسەدەکات و دەڵێت:" بۆیە پێم خۆشە شتێک لەسەر سووریا بڵێم، ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکمان لە ململانێ لەگەڵ سووریادا نییە، بەڵکو سیاسەتی ئیسرائیل سەبارەت بە سووریا بە پێی واقیعی سەر زەوی دەگۆڕین، بیرم دێتەوە کە بۆ دەیان ساڵ سووریا دەوڵەتێکی دوژمنی چالاک بوو بەرامبەر بە ئیسرائیل، چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئێمە و ڕێگەی دا کەسانی دیکە لە خاکەکەیەوە هێرش بکەنە سەرمان. هەروەها ڕێگەی بە ئێران دا کە لە ڕێگەی خاکەکەیەوە حەماس پڕچەک بکات. ئیتر تەواو بوو، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە ئەمە دووبارە نەبێتەوە، ئێمە زنجیرەیەک هەنگاوی چڕمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتووەتەبەر. من لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز قسەمکردوووە، بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکانی سووریا و بۆ  ڕێگری لە کۆنترۆڵکردنی  "تیرۆریستەکان" لە نزیک سنوورەکانمان".
 
باسی ئەسەد دەکات:

نەتانیاهۆ بە تورەییەوە دەڵێت: "لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەو توانایانەمان لەناوبرد کە ڕژێمی ئەسەد دەیان ساڵی خایاند بۆ بنیاتنانی. هەروەها ڕێگاکانی دابینکردنی چەک لە ڕێگەی سووریاوە بۆ حزبوڵڵای لوبنانمان لەناوبرد، تەنانەت دوێنێ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا بە شێوەی  ئاشکرا وتی: "ڕێڕەوی دابینکردنی سەربازیمان لە ڕێگەی سووریاوە لەدەستداوە. بێگومان ئەمەش شایەتحاڵی باشە بۆ ئەو گورزە توندەی کە ئێمە لە میحوەری ئێرانمان داوە".

 

هۆشداری دەدات

نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا دەمەوێت بەڕوونی ئەم هۆشدارییەش بدەم، ئێمە پابەندین بە ڕێگریکردن لە دووبارە چەکدارکردنی گرووپەکان. ئەمە تاقیکردنەوەیەکی درێژخایەنە بۆ ئیسرائیل، کە دەبێت ئاگاداری بین و بەدی دەهێنین، بێ دوو دڵی بە حیزبوڵڵا و بە ئێران ڕایدەگەیێنم "بۆ ئەوەی ڕێگری بکەم لەوەی هێرش نەکرێتە سەرمان، لە هەموو گۆڕەپانێکدا و لە هەموو کاتێکدا، بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەنگاو ی تووند بەرامبەرتان".

 

لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە

نەتانیاهۆ دەڵێت: شەوی ڕابردوو لەگەڵ هاوڕێکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەموو ئەمانەم تاوتوێ کرد. گفتوگۆیەکی زۆر دۆستانە و گەرم و گوڕ و گرنگمان کرد. ئێمە باسمان لە پێویستی تەواوکردنی سەرکەوتنی ئیسرائیل کرد و بە درێژی باسمان لەو هەوڵانە کرد کە دەیدەین بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان.

 

ئێمە بەردەوام دەبین لە مامەڵەکردنی بێوچان بۆ گەڕانەوەی هەموو بارمتەکانمان و زیندووەکان و مردووەکان بۆ ماڵەوە. با ئەوەش زیاد بکەم کە تا کەمتر باسی ئەم بابەتە بکەین باشترە و بەم شێوەیە بە یارمەتی خودا سەرکەوتوو دەبین”.

 

پوختە: نەتانیاهۆ دەڵێت ئێمە زۆر بە باشی توانیمان نەخشەکە بگۆڕین و کاری لەسەر بکەین زۆر دڵخۆشین بە گۆڕانکارییەکان و ئارامییان بۆ هێناوین و زۆر دڵنیاین کە هەمیشە گوێ قوڵغدەبین بۆ هەر شوێن و کەسێک کە ببێتە مەترسی لەسەر ئیسرائیل.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ