ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە خورماڵ ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە سنووری قەزای خورماڵ ڕاگەیاند و دەڵێت: زیاتر لە 20 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبوو.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە و بەردوام هەواڵی دەستگیرکردنی بەکارهێنەران و بازرگانان بە چەندین شێوە و لە چەندین شوێنی جیاواز ڕادەگەیێنرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم کە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری چالاکە، ڕایگەیاند: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە قەزای خورماڵ دەستگیرکراون، 20 کیلۆ و 965 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە، کە ویستوویانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ساغیان بکەنەوە.

 

باکگراوند: بەگوێرەی ئاماری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ هەزار و 19 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 14 تۆمەتباریان بازرگانی نێودەوڵەتی بوون. هەر ئەمساڵ 25 تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە سنووری سلێمانی هەڵوەشێنراونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ