هاووڵاتییەکی غەززە بە دیار خانووە ڕووخاوەکەی دانیشتووە
ئاڤا نیوز
لەبەر سووریا چاوەکان لەسەر غەززە نەماون، هەمووان بەدوای ئەوەدا دەگەرێن کە لە سووریا چی دەگوزەرێت، لە کاتێکدا بەردەوام کوشتن هەیە و ڕۆژانە دۆخەکە خراپتر دەبێت و دەنگۆی دانوستان و ئاگربەست هەیە، بەڵام تا ئێستا بە کردار هیچ شتێک نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە غەززە بەردەوامن، ئاو، کارەبا، خزمەتگوزاریی سەرەتایی، هاوکاری خەڵک و پێداویستییە هەنوکەییەکان نین و بەردەوام بۆردوومان و کوشتن و بڕین هەیە، هاووڵاتیانیش لە دۆخێکی زۆر خراپ و ناخۆشدا دەژین و برسیەتی و نەهاماتی باڵی بەسەردا کێشاون.
زانیاریی نوێ هەیە: دەزگای بەرگریی شارستانی غەززە، ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل لە شەوێکدا لە سەرانسەری خاکی فەلەستین بەردەوامن و لانیکەم 18کەسی کوشتووە، کە چوار کەسیان لە ئاوارەکان بوون کە پەنایان بردبووە ناو خێمەکانەوە.
لێدوانی فەڕمی: مەحموود بەسەل، وتەبێژی بەرگریی شارستانی غەززە گوتی: "ئەو فریاگوزارانەی کە بە درێژایی شەو کاریان کردووە، تەرمی 18 کەسیان دۆزیوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان کەسی دیکە لە "دەستدرێژییە بەردەوامەکان و بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپخانەی ئیسرائیل" لە سەرانسەری غەززە برینداربوون".
زانیاریی تایبەت: لە بۆردوومانەکانی شەوی ڕابردوودا سێ لە کوژراوەکان منداڵ بوون و هیچ پەیوەندییان بە ڕووداوەکانەوە نە بووە و لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە ماڵێکیان لە ناوەڕاستی شاری غەززە کردە ئامانج، چوار کەس کوژران، لە لایەکی دیکەوە، چوار کەسی دیکە کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون، کە مووشەکێکی ئیسرائیلی بەر خێمەیەک کەوت کە دەیان ئاوارەی لە دێر ئەلبەلا لە ناوەڕاستی غەززە داڵدەدابوو.
لەلایەکی دیکەوە: بۆردوومانەکانی سووپای ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی چەندین بەرپرسی کەرتەکەش بکوژرێن، ڕۆژی شەممە لە بۆردوومانەکاندا، دیاب جارۆ، سەرۆکی شارەوانی دیر بلاح کوژرا و پێشتریش سێ بەرپرسی دیکە کوژران، سووپای ئیسرائیل گوتی:" ئەو بەرپرسە هاوکاری هەواڵگریی حەماسی کردووە".
ئیسڕائیل قسەی هەیە:
سووپای ئیسرائیل لە بارەی دۆخەکەوە بەیاننامەیەکی هەیە و دەڵێت:" لە بەیت لاحیا، سەربازەکانیان توانیویانە چەندین چەکدار بکوژن و حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنیشیان دۆزیوەتەوە و چەندین چەکی جۆراوجۆری تێدا بووە".
ئەمریکا قسەی هەیە:
سووپای ئەمریکا لە ناوچەکە کە ئاگاداری دۆخەکەیە دەڵێت:" گرووپەکانی غەززە کلینیکێکی پزیشکییان بەکارهێناوە وەک ناوەندی فەرماندە و کۆنترۆڵ و شوێنی هەڵگرتنی چەکو تەقەمەنی.
ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپە
شەڕ و پێکدادانەکان لە غەززە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس، خەڵکێکی زۆریش ناچاربوون هەڵبێن و لە ناوخۆی وڵاتەکەدا نەمێنن و ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ یان وڵاتانی دیکە بکەن.
بنکە تەندروسستیەکان دۆخیان زۆر خراپە بە نزیکەی هەموو بنکە تەندروستییەکان لەناوچوون و هەندێک جۆری دەرمان دەسەتناکەوێت و بەشێکی زۆریش لە نەخۆشخانەکان داخراون و بەتەواوەتی ڕووخاون. پزیشکانی غەززە باس لە کەمیی دەرمانی توند دەکەن لە نەخۆشخانەکان لە نێوان هێرشە سەربازییە بەردەوامەکاندا.
حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی بە ئامانجگرتن و شەهیدکردنی ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و پەرستار، بەدەست کەمی کارمەندی پزیشکییەوە دەناڵێنین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل بەردەوامن بۆ بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکە و ناوچەکانی دەوروبەری، ئەمەش قەیرانەکەی زیاتر کردووە، هەم نەخۆش و هەم کارمەندەکانی خستووەتە مەترسییەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە ڕاستەوخۆ نەخۆشخانەکەی کردبێتە ئامانج.
ئۆپەراسیۆنی نوێ هەیە
ماوەی چەند هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە باکوری غەززە بەڕێوەدەبات و ڕایگەیاندووە، ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕێگریکردنە لە کۆبوونەوەی چەکدارانی حەماس، دەزگای بەرگریی شارستانی غەززە ڕاپۆرتی ئەوە دەدات کە ئۆپەراسیۆنەکە سەدان کەسی کردووەتە ئامانج کە چەکدارنین و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت دەیان چەکدار کوژراون.
دەرئەنجام:
شەڕی کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشەکەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ سەر ئیسرائیل سەریهەڵدا ، لە ئەنجامدا هەزار و 208 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان مەدەنی بوون.
دوای ئەوەش هێرشی تۆڵەی ئیسرائیل دەستی پێکرد کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لانیکەم 44 هەزار و 976 کەس لە غەززە کوژراون کە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هەسەدە هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە لە سووریا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا داواکارییەکانی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەت ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: نزیکین لە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەفی خەڵک؛ لێبوردن بۆ زیندانیانی نەخۆش بەردەوام دەبێت
- ببینە و ببیستە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ بۆچی سزای لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی یەکەم
نەتانیاهۆ لەبارەی سووریاوە چی وت؟
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی یەکەم
پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی، ئەسەد لەبارەی تورکیا چی بە ئێران گوتبوو؟