گەنجێک ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی لە قومار دەدۆڕێنێت و پۆلیس دەستگیری دەکات

شەیری بکە لە:
گەنجێک ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی لە قومار دەدۆڕێنێت و پۆلیس دەستگیری دەکات

ژمارەیەک پۆلیس لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی یاسا هەموو شێوازێکی قومارکردن لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە و هەر کەسێکیش خەریکی ئەو کارەبێت دەستگیر دەکرێت، لە زاخۆ کەسێک بە فێڵ ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی دەبا و لە قومار دەیدۆڕێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی زاخۆ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: کەسێک سەردانی هاوڕێکەی کردووە و دوای سەرقاڵکردنی  سویچی ئۆتۆمبێلەکەی دەخاتە گیرفانیەوە و ئۆتۆمبێلەکەی لێ دەبات، دوا بەدوای ئەوە دەچێتە شارێکی درەوەی زاخۆ و بە نرخێکی زۆر کەم لە نرخی خۆی دەیفرۆشێت.

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی زاخۆ ئاماژە بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە کۆی پارەی ئۆتۆمبێلەکەی کردووەتە ناو سیستمی قوماری ئەلیکترۆنی، دواتر دەستگیرکراوە و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ