توێژینەوەیەک: یارییە ڤیدیۆییەکان توانای مێشکی منداڵان زیاد دەکات
- تەندروستی
- 12 کانوونی یەکەم

کاریگەریی یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر مێشکی منداڵان، وێنە: edweek
ئاڤا نیوز
بەردەوام هۆشداریی دراوە بە دایک و باوکان تاوەکو منداڵەکانیان ئاگادار بکەنەوە لە خراپی زۆر بەکارهێنانی یارییە ڤیدیۆییەکان، ئێستا توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کاریگەریەکی ئەرێنی بەکارهێنانی ئەو یاریانە ئاشکرا دەکات کە لەسەر مێشکی منداڵان هەیەتی.
کاریگەرییە ئەرێنییەکان: چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریانخستووە بەکارهێنانی یارییە ڤیدیۆییەکان کاریگەریی باشی هەیە لە فروانبوونی بیرکردنەوەی منداڵان و بەهێزکردن و گەشی مێشکیان، ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر هەر هۆشداریی دەدرا لەوەی منداڵان پێویستە لە یارییە ڤیدیۆییەکان دووربکەونەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆرکێل کلینگبێرگ، مامۆستا لە بەشی زانستی دەمار لە پەیمانگای کارۆلینسکا ڕایگەیاند: شاشەکان توانای زیرەکی منداڵان لەناو نابات و نابێتە هۆی کەمکردنەوەی، یارییە ڤیدۆییەکان دەتوانێت هاوکار بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەرانی ئەم لێکۆڵینەوەیە تیشکیان نەخستووە سەر کاریگەرییە خراپەکانی ئەم یارییانە کە دەتوانێت لەسەر چالاکییە جەستەییەکان یاخوود چاوەکان هەبێت بەهۆی ڕووناکی شاشە، تەنها لایەنی ئەرێنی بەرجەستە کراوە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای مێشکیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار