توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد: گۆشت، کەرە و بسکیت زۆرترین زیانیان بۆ جگەر هەیە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد: گۆشت، کەرە و بسکیت زۆرترین زیانیان بۆ جگەر هەیە

بڕێک گۆشت کە کەمێک کەرەی لەسەرە و لە ڕێستۆڕانتەکان پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆیان دەرکەوتووە، گۆشتی چەور، کەرە، بسکیت و ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێریان تێدایە زیان بە جگەر دەگەیەنن و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا بەرز دەکەنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاناکان سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵی زیادە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەنرێت، چونکە ئەم جۆرە چەورییە هۆکارە بۆ گیرانی خوێنبەرەکان و دروستبوونی "کڵۆتی خوێن" تێیدا و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ ئەوەی بزانن کام خۆراک زۆرترین مەترسیی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە، تاقیکردنەوەیەکیان کرد و تیایدا ئەو خواردنانەی چەوری تێر لەخۆدەگرن وەک گۆشت، بسکیت و خۆراکی هاوشێوە دایان بە کۆمەڵێک لەو کەسانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکەیان کرد، دوای سێ هەفتە بۆیان دەرکەوت ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرز بووەتەوە و نیشانەکانی نەخۆشی چەوری جگەریان لەسەر دەرکەوتووە.  هاوکات بۆیان دەرکەوت بەشداربووان کێشی لەشیان نەگۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی چەوری جگەر تووشی ئەو کەسانەش دەبێت، کە کێشی لەشییان ئاسییە و قەڵەو نین.

 

لەلایەکی دیکەوە: کۆمەڵێک بەشداربووی تاقیکردنەوەکە ئەو خۆراکانەیان خوارد، کە دەوڵەمەندن بە چەوریی ناتێر، کە لە ماسی و ئەڤۆگادۆدا هەن، توێژەران تێبینی ئەوەیان کرد ئەو کەسانە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و باری جگەریان باشتر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ