
کەسێک سەرقاڵی جگەرەکێشانە و وادەردەکەوێت دۆخی دەروونی باش نەبێت
ئاڤا نیوز
پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن جگەرەکێشان کاریگەریی نەرێنی لەسەر باری دەروونی جگەرەکێش دروست دەکات، ئەمەش هەبوونی بەهۆی کاریگەریی نیکۆتین لەسەر ئەو توخمە کیمیاییانەی لە مێشکدا هەن ئەمەش دەبێتە هۆی خەمۆکی و کەمخەوی.
چیرۆکی سەرەکی: ماددە کیمیاییەکان، کە زانیاریی لەنێوان دەمارەخانەکاندا دەگوازنەوە بەرپرسن لە باری دەروونیی مرۆڤ، بۆ نموونە دۆپامین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) بەرپرسە لە چێژ و خۆشی، سیرۆتۆنین بەشدارە لە پرۆسەی ڕێکخستنی خەو، ئارەزووی خواردن، پرۆسەی هەرسکردن و هەستکردن بە خۆشی و ئازار. هاوکات نۆرئەدرینالین یارمەتیدەرە لە زاڵبوون بەسەر حاڵەتی نیگەرانی و بەرپرسیارە لە تەرکیزکردن. ئەو نیکۆتینەیش، کە لە تووتندا هەیە هاندەری بەرهەمهێنانی نۆرئەدرینالینە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر لۆبۆڤ دێمکینا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو ڕایدەگەیێنێت، ئەو نۆرئەدرینالینەی جەستە لەژێر کاریگەریی نیکۆتین بەرهەمی دەهێنێت، کرژبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، وەک ئەوەی لەحاڵەتی نیگەرانیدا ڕوودەدات و مانەوەیش لەم حاڵەتەدا بۆ ماوەیەکی زۆر دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، بۆیە مرۆڤ تا زیاتر جگەرە بکێشێت، گرژبوونی خوێنبەرەکان زیاتر ڕوودەدات و ئۆکسجین کەمتر دەگاتە مێشکی.
کاریگەرییە لاوەکییەکان: کەمبوونەوەی بڕی ئۆکسجینی گەیشتوو بە مێشک، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات و هۆکارێکە بۆ تێکچوونی خەو بەهۆی نیکۆتین، ڕەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی و پشوودان لە شەودا، ئەمەش هۆکارە بۆ کەڵەکەبوونی ماندوێتی، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی خەمۆکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار