گرووپێکی شاخەوانی کوردستان
ئاڤا نیوز
گروپی شاخەوانی شەقڵاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك گروپی دیكەی شاخەوانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شاخ گەورەترین كەرنەڤاڵی سەركەوتن بەسەر چیای سەفین ڕێكدەخات.
وێنە گەورەكە: ساڵانە فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شاخ لە 11ـی دیسێمبەر، چالاكی جۆراوجۆری ژینگەیی و شاخپێوی ڕێكدەخات. ئەمەش دوای پەرەسەندنی خولیای شاخەوانی لە هەرێمی كوردستان و زیادبوونی ژمارەی شاخەوانان لەهەردوو ڕەگەز لە چوارچێوەی گرووپ و فیدراسیۆنە شاخەوانییەكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ژمارەیەك شاخەوان لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەبۆنەی بەشداری لە چالاكیەكی گروپی شاخەوانیی شەقڵاوە دەكەن.
بۆچی گرنگە: لە چالاكییەكانی گرووپەكانی شاخەوانیدا، بایەخ بە ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستی دەدرێت و شاخەوانان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پاككردنەوەی ناوچە شاخەوییەكان و بەرزكردنەوەی توانای هزری و دەروونی و جەستەییان، پەیامی نیشتیمانپەروەری و پاراستنی خاك دەگەیێنن.
باكگراوند: ڕێكخراوی یونسكۆ لەوەتەی ساڵی 2002ـەوە ڕۆژی 10ـی دیسێمبەر وەك ڕۆژی جیهانی شاخ دیاریكراوە كە مەبەست لێی پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچە شاخاوییەكانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات