ئیسرائیل چەندین پێگەیەکی گرنگی سەربازی لە سووریا کردە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل چەندین پێگەیەکی گرنگی سەربازی لە سووریا کردە ئامانج

دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە شاری دیمەشق

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و ڕاگەیاندنی کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئیسرائیل چەندین پێگەی گرنگی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانی سوپای سووریا کردە ئامانج.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، هێزەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی گرنگی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنیان لە چەند ناوچەیەکی سووریا کردە ئامانج. لەوانە؛ فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە لە دیمەشقی پایەتەخت، باڵەخانەی گومرگ و هەواڵگری، توێژینەوەی زانستی، کارگەکانی بەرگری، ئەو بنکانەی دەکەونە سوێدا لە باشووری سووریا و بنکەکانی دەکەونە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

هۆکارە زانراوەکان: سوپای ئیسرائیل ترسی لەوە هەبوو چەک و تەقەمەنییەکانی هێزەکانی سووریا، بکەونە دەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و لە داهاتوودا لە دژیان بەکاریان بهێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ