سەرۆکی کۆریای باشوور داوای لێبوردن دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆریای باشوور داوای لێبوردن دەکات

یوون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، وێنە: cctv

ئاڤا نیوز


یوون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، لەبەر ڕاگەیاندنی حوکمی سەربازی داوای لێبوردن دەکات، بەڵام ئامادە نییە بەو هۆیەوە دەست لەکار بکێشێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ یەکەم جار لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا حوکمی سەربازی لەو وڵاتە ڕاگەیاند و هەر زوو لەبەر گوشارەکان بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان هەر بەردەوامن.

 

زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندانەکان لە سیئۆلی پایتەخت لە دژی سەرۆکی کۆریای باشوور بەردەوامن و خۆپیشاندەران داوادەکەن دەست لە کار بکێشێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەیەوێت پرسی لێپێچینەوە لە یوون سۆک یۆل بخاتە دەنگدانەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: