هەسەدە فرۆکەخانەی دێرەزووی کۆنترۆڵ کرد

شەیری بکە لە:
هەسەدە فرۆکەخانەی دێرەزووی کۆنترۆڵ کرد

دوو شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئاڤا نیوز

 

سووپای سووریا و هاوپەیمانانی لەهێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە شاری دێرەزوور و گوندەکانی بەرەو ناوەڕاستی سووریا دەکشێنەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" هەوڵدەدەن بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕايگەیاند، هێزەکانی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانانی لەهێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە شاری دێرەزوور و گوندەکانی بەرەو ناوەڕاستی سووریا کشانەوە.

 

زانیاریی زیاتر:  دوای ئەوەی سوپای سووریا گەورەترین پێگەی سەربازی لە فرۆکەخانەی دێرەزوور چوڵکرد و کشایەوە، هەسەدە فرۆکەخانەکەی کۆنترۆڵ کرد.

 

ئەمەش بزانە: هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ئاشکرایکرد ، بۆ ڕیگریکردن لەچەکدارانی داعش، هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییە ئەمنییانە پڕبکەنەوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانانی، چونکە چەکدارانی داعش ناوچەیەکی بەرفراوانیان لەبیابانەکانی حومس و دێرەزۆر کۆنترۆڵ کردووە، کە پێشتر لەژێر کۆنتڕۆڵی سووپای ڕژێمی ئەسەد بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ