
خوردن و بوتڵی پلاستیکی ئاوخواردنەوە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاژانسی پاراستنی ژینگە (EPA)، پلاستیک نزیکەی 16 هەزار ماددەی کیمیایی تێدایە، لەنێویاندا چوار هەزار و 200 ماددە بە "زۆر ژەهراوی" دادەنرێن.
چیرۆکی سەرەکی: زانایان پشتڕاستی دەکەنەوە دووبارە بەکارهێنانەوەی بوتڵی ئاو یان گەرمکردنی دەفری پلاستیکیی خۆراک دەبێتە هۆی دزەکردنی تەنۆلکەی نانۆپلاستیک و ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان بۆ ناو خواردن و خواردنەوەکان، نانۆپلاستیک، کە بە چاوی ئاسایی ئەستەمە ببینرێت، توانای گواستنەوەی بۆ ناو خوێن، جگەر و مێشک هەیە کاتێک بە ڕیخۆڵەکاندا تێدەپەڕێت، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی کۆڵۆمبیا سەلمێندراوە، کە یەک بوتڵ ئاو ڕەنگە 240 هەزار گەردیلەی پلاستیکی تێدابێت، ئەمەش ئەو بانگەشانە پووچەڵ دەکاتەوە، کە ئاوی بوتڵ لە ئاوی بەلوعە تەندروستترە.
لەلایەکی دیکەوە: شارەزایان ئاماژە بە دوورکەوتنەوەی گەرمکردنی پلاستیک لە مایکرۆ وەیڤدا دەکەن، بەتایبەت لەگەڵ خۆراکە چەورەکانی وەک گۆشت و پەنیر، چونکە دەبێتە هۆی توانەوەی پلاستیکەکە و شێواندنی، بەمەش ماددە کیمیاییەکان دزە دەکەن. بۆیە دەڵێن باشترە دەفری سەلامەت لە مایکرۆوەیڤ بەکاربهێنرێت، کە لە ماددەی ناپلاستیکیی وەک شووشە یان سیرامیک دروستکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار