نەتەوەیەکگرتووەکان: 50 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: 50 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی  گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا جارێکی دیکە شەپۆلی کۆچکردن لە سووریا دەستیپێکردەوە و زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی سووری ئاوارە بوون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە باکووری سووریا دەستیپێکردووە، زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی سووریا ئاوارە بوون، هاوکات هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتیی مرۆیی دا.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان: ئاوارەکان لە دۆخی زۆر ناجێگیردان و پێشبینی زیاتر ئاوارەبوونی هاووڵاتییان دەکەن.

 

باکگراوند: لە 27ـی نۆڤەمبەرەوە سووریا ڕووبەڕووی گرژی و پێکدادانێکی سەخت بووەتەوە، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم و چەند ناوچەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە و 446 کەس لە هەردوو لایەن کوژراون کە زۆربەیان ئەندامی گرووپە چەکدارەکانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ