بەشار ئەسەد: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە
- عێراق
- 2 کانوونی یەکەم

وێنەی سەرۆکی سووریا و سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی سووریا باس لە "ئامانجی دوورمەوداکان" دەکات و گرژییەکانی باکووری وڵاتەکەی بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و دووبارە کێشانەوەی نەخشەکانی ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی مەسعود پزشکیان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: "ئەو پەرەسەندنە تیرۆریستییەی کە ڕوودەدات، ڕەنگدانەوەی ئامانجێکی دوورمەودایە لە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و پارچەپارچەکردنی وڵاتەکان.
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی بەشار ئەسەد "ئامانجی پەرەسەندنە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەکانە، بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا."
لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئێران هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیری سووریا بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە و لاوازکردنی یەکێتی سووریا گورزێکە بۆ ناوچەکە و سەقامگیری و یەکێتی وڵاتانی ناوچەکە".
زانیاریی زیاتر: پزشکیان هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەرببڕی بۆ "پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سوریا بۆ لەناوبردنی تیرۆر و پوچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لەگەڵ پشتیوانەکانیان."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 38 باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەمەزرێنێت؛ هەشتیان کوردن
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی داوای چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەران دەکات