ئەفسەرێکی سەرۆکایەتیی کۆمار بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دوور دەخرێتەوە
- عێراق
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی کۆشکی سەلام لە بەغدا، وێنە: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەندامێکی لیوای سەرۆکایەتیی کۆمار هەستاوە بە بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ هەراسانکردنی هاووڵاتیان، بەهۆیەوەش بڕیاری دوورخستنەوە بۆ ئەو کەسەی دەرکردووە.
وێنە گەورەکە: بابەتی هەراسانکردن لە عێراق بابەتێکی بەربڵاوە، بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی، ئەگەر کەسەکە تۆمەتەکەی لەسەر ساغ ببێتەوە لەنێوان حەوت تا 14 ساڵ زیندانی دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەندامێکی لیوای سەرۆکایەتیی کۆمار پیشەکەی بۆ هەراسانکردنی هاووڵاتیان بەکارهێناوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار دروستبکات.
وەک ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی پێداوە، قسەکانی ئەو کەسە تەنها گوزارشت لە بیروڕای کەسی خۆی دەکات و ئەو کەسە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیارەکانی سەرۆکایەتی کۆمار نییە، بۆیەش سەرۆککۆمار بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ ئەو کەسە دەرکردووە و لێکۆڵینەوە و ڕێککاری یاساییش دژی دەگیرێتەبەر.
ئەوەش بزانە: ئەمە یەکەمجار نییە کارمەندێکی حکومی لە عێراق لەسەر گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دور دەخرێتەوە و لە ماوەی ڕابردوو چەند بەرپرسێک بەهۆی گەندەڵییەوە دوورخراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دارایی: كێشەكانی بەردەم دابەشكردنی مووچە بەتەواوی چارەسەردەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون