لە كابینەی نۆیەم زیاتر لە 400 مزگەوتی نوێ دروستكراون

شەیری بکە لە:
لە كابینەی نۆیەم زیاتر لە 400 مزگەوتی نوێ دروستكراون

د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کردنەوەی مزگەوتێک لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینيی دەکات.


وێنە گەورەکە: ئەمشەو 15 ی مانگی شەعبان کە شەوی بەراتە مزگەوتی "حاجی ئازاد مستەفا " لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی و سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان کرایەوە.


لێدوانی فەرميی: د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو خزمەتگوزاریەکان بە مەبەستی پاڵپشتی دروسکتردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی پێشکەشدەکرێن و لەماوەی دەستبەکار بوونی ئەم کابینەیە 408 مزگەوتی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: