سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی حیزبوڵڵای پێکاوە

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی حیزبوڵڵای پێکاوە

ژمارەیەک سەربازیی ئیسرائیلی. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

هێرشەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر یەکتر بەردەوامن و تادێت چڕتر دەبنەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانیش زیادبوونە و هێزەکانی ئیسرائیل لە پەشڕەویدان بۆ لاوازکردنی حیزبوڵڵای لوبنان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 100 ئامانجی حیزبوڵڵامان پێکاوە، لە کۆتایی هەفتەشدا دوو فەرماندەی حیزبوڵڵا کوژراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاگەیێنراوەکەدا سوپای ئیسرائیل باسیان لەو ئامانجانە کرد کە بریتین لە شوێنی هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی سەربازی، ناوەندەکانی فەرماندەیی و پێکهاتە سەربازییەکان، هاوکات ڕۆژی یەکشەممە مووشەکێکی دژەتانکی لەناوبرد.

 

باکگراوند: زیاتر لە دوو مانگە هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان پێشڕەوی دەکەن، ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنانەی کە پێگە و بنکەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ