ئێران: گەڕانەوەی ترەمپ کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و چین نابێت

شەیری بکە لە:
ئێران: گەڕانەوەی ترەمپ کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و چین نابێت

وێنەیەکی ئاڵای ئێران و چین، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکارێکی عەلی خامنەیی،  ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ چین نابێت.


وێنەگەورەکە: هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی کاردانەوەی جیهانی لێکەوتۆتەوە بە تایبەتی ئێران چونکە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ زۆترین سزا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.


لێدوانی فەرمی: عەلی ئەکبەر ڤێلایاتی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕاگەیاند: سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران نابێت بەتایبەتی چین, چونکە پەیوەندییەکی درێژخایەن و نزیک و دۆستانەیان هەیە لە بواری کولتووری و مێژوویی و کاریگەریی ئەرێنی زۆریان لەسەر یەکتر هەبووە.

 

ئەوەش بزانە: ڤێلایاتی تا ساڵی 1997 ماوەی 16 ساڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، ئێستا ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانە.


باکگراوند: لە ساڵی 2021دا چین و ئێران ڕێککەوتنێکی ستراتیژی 25 ساڵەیان واژۆکرد کە چەندین بواری جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە وزە، ئاسایش، ژێرخانی و پەیوەندییەکان، هاوکات ئێران کڕیارێکی سەرەکی نەوتی ئێرانە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ