لە چین هەشت قوتابی دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
لە چین هەشت قوتابی دەکوژرێن

پۆلیسی چین لە شێنی ڕووداوێک

ئاڤا نیوز


لە شاری "ووشی"  لە چین بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر قوتابییانی پەیمانگەیەک و هەشت لە قوتابییەکان دەکوژرێن. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: قوتابیەکی تەمەن 21 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر قوتابیانی پەیمانگەی هونەر و تەکنەلۆجیا لە شاری ووشی لە چین، هەشت قوتابی کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.


ڕاگەیێراوی فەرمی: پۆلیسی چین ڕایگەیاند: تاوانبارەکە دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە دەستگیر کراوە.


ئەوەش بزانە: تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: