
نزیکبوونەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی بەریتانیا، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
حکومەتی نوێی بەریتانیا، بە سەرۆکایەتی کیەر ستامەر، ڕێکارەکانی بەرگرتن لە هاتنی کۆچبەرانی توندتر کردوەتەوە و سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق دەڵێت: ئەم ڕێکارانە ناتوانن کۆتایی بە هاتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بهێنن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی نا ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەی پەنابەرانیش ڕوو لە هەڵکشانە، بەریتانیا کەوتووەتەخۆ بۆ بەرگرتن لە هاتنی پەنابەران.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: حکومەتی نوێی بەریتانیا تاکتیکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتنی پەنابەران بەکاردێنێت، 75 ملیۆن پاوەنی بۆ پۆلیسی سەر سنوور و دەریایی خەرجکردووە، دەیان تیمی بۆ دۆزینەوەی شوێنی قاچاخچییان دروستکردووە، بەڵام لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەڕێژەی %19 هاتنی کۆچبەر لەڕێگەی وشکانی و ئاوی بۆ بەریتانیا زیادیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیکەوە ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ڕۆژنامەی The Nationalی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی بەریتانیا ژمارەیەک ئەفسەر دەنێرێتە عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قاچاخچیان، زانیارییەکانی ئەم وڵاتە ئەوەن، بەشێک لە قاچاخچییەکان لە هەرێمی کوردستانن.
لەلایەکی دیکەوە: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەزگای هەواڵگری بەریتانیا و تورکیا بۆ چەند جارێک دانیشتیان کردووە بۆ پرسی ڕووبەڕووبوەنەوەی هاتنی پانەبەران، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەڵمەتێکدا پۆلیسی تورکیا 242 پەنابەری دەستگیرکردووە و بڕیاردراوە دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم