
خانمێکی پێگەیشتوو لەکاتی خوتن، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
دامەزراوەیەک لە مەکسیک شیکارییەکی سەبارەت بە پێویستیی خەوتن بەپێی تەمەنە جیاوازەکان بۆ ژیانێکی تەندروست بڵاوکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی شیکارییەکی دامەزراوەی نیشتمانی خەو لە مەکسیک کەلە ماڵپەری MSN بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، ڕێکخستنی خەو بەپێی تەمەنەکان دەگۆڕێت و ئەو کەسانەی لە دوای نیوەی شەوەوە دەخەون، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی لە %12 زیاترە لە چاو ئەوانەی کە کاتژمێر 10ی شەو دەخەون.
پێشنیاری دامەزراوەکە بۆ کاتژمێرەکانی خەوتن بەپێی تەمەن بەم شێوەیەن:
لە سەرەتایی لەدایکبوون بۆ سێ مانگ: دەبێت 14 بۆ 17 کاتژمێر بخەون.
لە چوار بۆ 11 مانگ: دەبێت 12 بۆ 15 کاتژمێر بخەون.
لە تەمەنی یەک بۆ دوو ساڵی: دەبێت 11 بۆ 14 کاتژمێر بخەون.
لە تەمەنی سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ: دەبێت 10 بۆ 13 کاتژمێر بخەون.
لە تەمەنی شەش 13 ساڵ: دەبێت 9 بۆ 11 کاتژمێر بخەون.
لەتەمەنی 14 بۆ 17 ساڵ: دەبێت 8 بۆ 10 کاتژمێر بخەون.
لە تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵ: دەبێت 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەون.
لە تەمەنی 26 بۆ 64 ساڵ: باشترە لە نێوان 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەون.
لە 65 ساڵ و سەرووترەوە: باشترە لە نێوان 7 بۆ 8 کاتژمێر بخەون.
ئەوەش بزانە: ئەم ڕێکخستنەی کاتژمێرەکانی خەوتن بۆ تەمەنە جیاوازەکان بە ڕەزامەندیی پزیشکی دەرونناس و پزیشکی منداڵان کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار