لە سەرانەسەری جیهاندا 800 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن

شەیری بکە لە:
لە سەرانەسەری جیهاندا 800 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن

ئامێرێکی پشکنینی نەخۆشی شەکرە

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە ماوەی 34 ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە لە سەرانسەری جیهان 800 ملیۆن تووشبووی نەخۆشی شەکرە هەن و زۆربەیان چارەسەری پێویست وەرناگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک ڕوودەدات کە پەنکریاس ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم نەهێنێت یان کاتێک جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ئەنسۆلینە بەکاربهێنێت کە بەرهەمی دەهێنێت، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر بە زۆرێک لە سیستەمی ئەندامەکانی لەش بەتایبەت دەمارەکان و بۆرییەکانی خوێن.

 

زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە ساڵی 1990ەوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا دوو هێندە زیادی کردووە و لە 7% بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە هۆی شێوازی ژیانکردنی ناتەندروست، بەتایبەتی لە وڵاتە کەم داهاتەکان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: