فەرەنسا لەسەر قسە گوتن بە ئاڵای وڵاتەکە ئیمامێک دیپۆرت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
فەرەنسا لەسەر قسە گوتن بە ئاڵای وڵاتەکە ئیمامێک دیپۆرت دەکاتەوە

وێنەی مەحجوب مەحجوبی، ئیمامە تونسییەکە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لەسەر قسەکردن لەبارەی ئاڵای فەرەنساوە ئیمامێکی تونسی دیپۆرت کردەوە، بەڵام ئیمامەکە دەڵێت مەبەستی بیڕێزیکردن نەبووە و لە دەمی دەرچووە.


چیرۆکی سەرەکی: لە گرتە ڤیدیۆیەکدا مەحجوب مەحجوبی، کە ئیمامێکی تونسییە و 38 ساڵە لە فەرنسا دەژی، قسە لەسەر ئاڵای سێ ڕەنگیی دەکات و بە ئاڵای "شەیتانیی" ناوزەندیان دەکات بەبێ ئەوەی ناوی ئاڵای فەرەنسا بهێنێت.


کاریگەری و لێکەوتەکان: گرتە ڤیدیۆکە هەرایەکی گەورە بەدوای خۆیدا دهێنێت و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، ئیمام مەحجوبی مەبەستی ئاڵای فەرەنسایە، بەهۆی ئەوەی ئاڵای فەرەنسا سێ ڕەنگییە و بریتییە لە رەنگی سوور، سپی و شین. 


لێدوانی فەرمی: جێراڵد دارمانین، وەزیری ناۆخی فەرەنسا، ڕایگەیاند لەدوای 12 کاتژمێر لە قسەکانی، مەحجوبی نێردراوەتەوە و "ئێمە ناهێڵین هیچ شتێک بەسەرماندا تێپەڕێت."


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەحجوب مەحجوبی ڕەتیدەکاتەوە هیچ کارێکی نایاسایی کردبێت و داوای لێبوردنی کرد، ڕاشیگەیاند کە نەیویستووە بێڕێزی بە ئاڵای فەرەنسا بکات و ئەوەی گوتویەتی لە دەمی دەرچووە.

شەیری بکە لە: