پۆلیسی کۆیە: ئەو کەسەی باپیری خۆی کوشت دەستگیرکرا

شەیری بکە لە:
پۆلیسی کۆیە: ئەو کەسەی باپیری خۆی کوشت دەستگیرکرا

دیمەنێکی شاری کۆیە

ئاڤا نیوز

 

شەوی ڕابردوو لە قەزای کۆیە کەسێک تەقە لە ماڵی باپیری دەکات و دەیکوژێت و دواتر هەڵدێت. پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، بکوژەکەیان دەستگیر کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆیە، کەسێک بەناوی 'سەلاح قوماش'ـی تەمەن 74 ساڵ لەلایەن کچەزاکەیەوە لەسەر میرات تەقەی لێ دەکرێت و گیان لەدەست دەدات، دواتر ئۆتۆمبێل و ماڵەکەشی دەسوتێنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەمیدی مافپەروەر، عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "توانیمان کاتژمێر 03:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  بکوژەکە دەستگیر بکەین".

 

زانیاریی زیاتر: ئێستا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەگەڵ بکوژەکە دەستیپێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ