لە کۆیە بەهۆی دەستڕێژی گوللە ئۆتۆمبێلێک دەتەقێتەوە و ماڵێک دەسووتێت
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم
سووتانی ماڵەکەی کۆیە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمشەو تەقە لە ماڵێک لە قەزای کۆیە دەکرێت، فیشەک بەر تەنکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێت و دەتەقێتەوە، کەسێکیش گیان لەدەست دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کەسێک تەقەی لە ماڵێک کردووە و گوللە بەر تەنکی بەنزینی ئۆتۆمبێلی ماڵەکە کەوتووە و تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشەوە ئۆتۆمبێل و ماڵەکەش سووتاون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام کەسێک لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە کە پیاوە و تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە، "تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە بە وردی نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووبێت".
لێدوانی فەرمی: حاکم تاریق، قایمقامی قەزای کۆیە، بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێرێک پێش ئێستا کەسێک تەقەی لە باپیری خۆی کردووە و کوشتوویەتی، دواتر ئۆتۆمبێل و ماڵەکەی سوتاندووە و هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستاش دەستگیر نەکراوە.
قایمقامی کۆیە دەڵێت: ڕووداوەکە بەهۆی میراتەوە بووە، بکوژەکە کچەزای کوژراوەکەیە، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 74 ساڵە.
زانیاریی زیاتر: پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، توانراوە ئاگرەکەش کۆنترۆڵ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی بە زێلێنسکی دەدات
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە