دوای سەرکەوتنی ترەمپ، کەنەدا خۆی بۆ شەپۆلێکی کۆچبەران ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
دوای سەرکەوتنی ترەمپ، کەنەدا خۆی بۆ شەپۆلێکی کۆچبەران ئامادە دەکات

پەنابەران

ئاڤا نیوز

 

دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کەنەدا پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی لەناکاو لە ژمارەی پەناخوازان بۆ وڵاتەکەی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: یەکێک لە بەڵێنە بەرچاوەکانی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی و جێبەجێکردنی، پرسی کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چارلز پۆریێر، پۆلیسی شاهانەی کەنەدی بە میدیاکانی کەنەدای ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنی ئەو کەسانەی داوای پەنابەرێتی دەکەن لە ترسی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەمریکا چەند مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: "چەند مانگێک لەمەوبەر دەمانزانی ئەگەر ترەمپ بگاتە دەسەڵات سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێتەبەر، ئەمەش شەپۆلی کۆچبەران بۆ کەنەدا دەگۆڕێت، بۆیە پێویست بوو بیر لە پلانێک بکەینەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە".

 

زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2017ـدا چەند جارێک ئامادەیی خۆی دووپات کردووەتەوە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنەها کۆچبەری نایاسایی لە ئەمەریکا، لەگەڵ سەرکەوتنیشی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەزاران کۆچبەر لە ترسی دیپۆرتکردنەوەیان چوونەتە کەنەدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ