سەرۆكی دەزگای مەدا لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاری دەبێت

شەیری بکە لە:
سەرۆكی دەزگای مەدا لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاری دەبێت

فەخری كەریم- وێنە: میدیا عێراقییەكان

ئاڤا نیوز


فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا ڕزگاری بوو.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: دەزگای مەدا ڕایگەیاند چەند چەکدارێکی نەناسراو کە لەناو دوو پیکابدا بوون، لە کاتژمێر نۆی ئەمشەو هەوڵیانداوە فەخری کەریم بکوژن و ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلەکەی گرتووە، دوای ئەوەی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، هەڵاتوون.


" هەوڵە قێزەون و شکستخواردووەکەی تیرۆرکردنی فەخری کەریم ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هێزە تاریکپەرستەکان دڵخۆش نین بە بینینی عێراقییەکان کە بە خۆشحاڵییەوە کارلێک دەکەن لەگەڵ بۆنەیەکی ڕۆشنبیری گەورە و کاریگەر وەک پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق".


دەزگای مەدا داوای کرد لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، و بە خێرایی بیانخەنە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: