شۆفێرانی مەرزی کێلێ ناڕەزایەتیی دەردەبڕن لەبەرامبەر خراپی ڕێگای هاتووچۆیان

شەیری بکە لە:

ڕێگانی نێوان قەڵادزێ بۆ مەرزی کێلێ

ئاڤا نیوز

 

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی باران و سەرمادا بەهۆی خراپی ڕێگای هاتووچۆیان بەشێک زۆر لە شۆفێرانی مەرزی کێلی ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاتوچۆ دەبنەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی سستی کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان دارەشمانە بۆ قەڵادزێ، بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لەو مەرزە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، ئەو شۆفێرانە باسیان لەوەکردووە بەهۆی خراپێ ڕێگاکەوەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆربوونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: درێژی ڕێگاکە 10 کیلۆمەترە و ماوەی تەواو بوونی 300 ڕۆژ دیاریکراوە. و وەکو تەواوکارییەکە بۆ ڕێگای نێوان قەڵادزێ – مەرزی کێلێ، ، ڕۆژانە دەیان بارهەڵگر هاتوچۆیان لەسەر ئەو ڕێگایەیە و بەهۆی یەکەم بارانبارین هاتووچۆی لەو ڕێگەیە پەکخست. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: