
دیمەنێكی كۆیە- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەكانی كۆیە بەتۆمەتی كێڵانی زەوی لە ماوەی دوو هەفتەدا سێ کەس لە خانەوادەیەک دەستگیر دەكەن .
چیرۆكی سەرەكی: حەوێز حەمەد، جووتیارێكی خەڵكی گوندی سماقوڵی گەلییە لە سنووری قەزای كۆیە، دوای ئەوەی زەوییەكەی خۆی بەمەبەستی کاری كشتوكاڵی دەكێڵێت، دوو هەفتە پێش ئێستا هێزە ئەمنییەكان بەتۆمەتی زێدەڕۆییكردنە سەر زەوییەکانی حكومەت دەستگیری دەكەن، پاش ئەوە، كەیفی حەمەد، كە برای حەوێز حەمەدە بۆ ئازادكردنی براكەی سەردانی دادگا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكە دەكات، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەویش بە هەمان تۆمەت دەستگیر دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای دەستگیرکردنی باوکی و مامی، دەرباز كەیفی لە فەیسبووكی خۆی چەند نووسینێك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت: "دادگای كۆیە و داواكاری گشتی بە ئارەزووی خۆیان یاسا دەردەكەن، داوا لە خەمخۆرانی یاسا دەكەم سنوورێك بۆ ئەو بێڕێزییە دابنێن"، دوای بڵاوكردنەوەی ئەو نووسینە هێزە ئەمنییەكانی كۆیە ئەویش دەستگیر دەكەن.
لێدوانی فەرمی: كەسێكی نزیك لە خانەوادەی دەرباز كەیفی كە ناوی لای ئاڤا نیوز پارێزراوە، ڕایگەیاند: "ئەو سێ كەسە لە خانەوادەكەمان بە ناحەق و بێ هیچ بەڵگەیەك دەستگیر كراون، هۆكارەكە تەنیا ئەوەیە كە زەوی خۆمان لە سنووری گوندەکە كێڵاوە بەمەبەستی کشتوکاڵکردن".
خانەوادەی دەستگیرکراوەکان لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنیان، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە، سەرچاوەکەی ئاڤا گوتیشی: "چەندینجار داوامان كردووە لیژنەی تایبەتمەند بێت و لە بابەتەكە بكۆڵێتەوە كە ئەو زەوییانە موڵكی جووتیارانن نەك هی حكومەت، بەڵام لەبری ناردنی لیژنە، دەستگیرمان دەكەن".
بۆچوونی بەرامبەر: لەسەر ئەم بابەتە ئاڤا نیوز چەند جارێك پەیوەندیی بە عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی بە زێلێنسکی دەدات
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە