هەڵوێستی فەرمی پارتی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی

شەیری بکە لە:
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کرد، جەختیان کردەوە کە "بڕیارەکان پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستانن."

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە ڕایگەیاند: ئەم بڕیارانە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانن كە لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراون.

 

زانیاریی زیاتر: مەكتەبی سیاسیی پارتی جەختی لەم خاڵانە کردەوە:


1. داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان.


2. پارتیمان پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات تاوەكو لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت.


3. بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (1)ـی سالی 1992ـی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ