لە هەولێر بە بەشداری 150 كۆمپانیا پێشەنگای هەلی كار دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر بە بەشداری 150 كۆمپانیا پێشەنگای هەلی كار دەكرێتەوە

دروستکردنی هەژمار لە پۆرتاڵی هەلی کار بەخۆڕایی دەبێت، گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر بە بەشداری زیاتر لە 150 كۆمپانیا و دامەزراوەی ناحكومی، دووەمین پێشەنگای ساڵانەی هەلی كار دەكرێتەوە. 

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 2024/11/26، بە چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهەماهەنگی UNDP، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، سەنتەری پەرەپێدانی كار سەر بە زانكۆی نۆڵج بە بەشداری 150 كۆمپانیا و ڕێكخراو و دامەزراوەی ناوخۆیی و بیانی، پێشانگای هەلی كار دەكاتەوە و دەرفەتی دۆزینەوەی كار بۆ كارخوازان دەڕەخسێنێت.

 

 ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێكخەرانی پێشانگای كار لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەن كە بەدوای كاردا دەگەڕێن، ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن و سیڤیەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و پێشكەشی كۆمپانیا بەشداربووەكانی بكەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشەنگای هەلی كار لەنێو زانكۆی نۆڵج ساز دەكرێت و لە كاتژمێر 9ـی بەیانییەوە تاوەكو 4ـی عەسر بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ