سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 


مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی هەنووکەیی و لەوانەش هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، هاوکات سەرۆکی پەرلەمان داوای یەکریزیی بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان لە لایەنەکان کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەت کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە کە هەمووان هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ڕەتدەکەنەوە.

 

لە گۆشیەکی دیکە: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان دووپاتی کردەوە، دەبێت دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی بدرێت، چونکە پەیوەندیی بە مافەکانی مرۆڤ و خەڵکی ستەملێکراوەوە هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەحموود مەشهەدانی، داوای لە سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمان کرد، هەموو یاسا پەکخراوەکان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرز بکەنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ