پێکدادانی سەخت لەنێوان تورکیا و پەکەکە ڕوویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ڕۆژی هەینی 13-1-2024ـەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، بەدیاریکراوی لە ناوچەی زاپی سنووری پارێزگای دهۆک، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سەربازانی تورکیا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
هەریەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا و میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە، تاوەکو دێت ژمارەی کوژراو و بریندارانیش بەرزدەبێتەوە.
شەڕەکە چۆن دەستیپێکرد؟ بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ناوەندیی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، گەریلاکانیان کاتژمێر 17:05ـی ڕۆژی هەینی، لە سێ قۆڵەوە لە ناوچەی زاپ هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت گەریلاکانی پەکەکە لە هەوڵی دزەکردنیان بۆ سنوورەکانی تورکیا (باکووری کوردستان) لەلایەن سەربازانیان رێگرییان لێکراوە، بەهۆیەوە پێکدادانی سەخت روویداوە.
ئامارەکانی تورکیا و پەکەکە جیاوازن: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پێکدادانەکەدا کوژرانی نۆ سەرباز و برینداربوونی چواری دیکەی راگەیاندووە. لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە زیانەکانی پەکەکەش کردووە و دەڵێت 23 گەریلای پەکەکە کوژراون، بەبێ هیچ ئاماژەکردنێک بە ژمارەی برینداران.
لە بەرامبەردا پەکەکە ئاماژە بە ژمارەی جیاواز دەکات، لە راگەیەنراوێکدا روونیکردووەتەوە: تورکیا تەنیا کوژرانی 9 سەربازی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ژمارەی کوژراوانی زیاترە. بە لایەنی کەمیشەوە 17 سەربازیان برینداربوونە و باری تەندروستی چوار سەربازیشیان ناجێگیرە. میدیاکانی نزیک لە پەکەکەش باس لە کوژرانی 6 گەریلا دەکەن.
وەڵامی تورکیا: لە کاردانەوەی هێرشەکەی پەکەکەدا، سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو هێرشێکی فراوانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری، هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە ئەنجامدراون و 29 ئامانج لە ناوچەکانی گارە، مەتین، خواکوڕک و قەندیل پێکراون.
زانیاریی پێویست: پارتی کرێکاران تاوەکو ئێستا کوژرانی ئەو 23 گەریلایەی پشتراست نەکردووەتەوە، لە دواین بڵاوکراوەکانی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە باس لە کوژرانی 6 گەریلا دەکەن.
گەریلاکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی بنکەی 1740 بەرزی لە شاری مەتینا، کە سەربازانی فەرماندەیی لیوای 41ی فەرماندەیی کرکلارەلی تورکیا تێیدا جێگیرن.
ناوچە گەرمەکانی شەڕ: لە دوێنی شەوەوە لە ناوچەکانی ( پەنجە- کلیت، زاپ، مەتینا خواکوڕک- قەندیل) شەڕ و پێکدادان و بۆردوومان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا شەڕ بەردەوامە.
کاردانەوەی تورکیا: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیاری رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی دا، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی لە دۆڵمەباهچەلی لە ئیستەنبووڵ . بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2:30 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بکڕێت.
وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا، وەزیری بەرگری نیشتمانی یەشار گولەر، سەرۆکی ئەرکانی گشتی ژەنەڕاڵ مەتین گوراک، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی ئیبراهیم کاڵن، بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن.
وەزیری بەرگری تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستانە: دوای چڕبوونەوەی شەڕەکان لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان، یەشار گولەر بە یاوەری ژەنەڕاڵ مەتین گوراک، سەرۆک ئەرکانی گشتی لە شرناخە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ئۆپەراسیۆنەکان بکات.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا وەستا: پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) وەک ماتەمینییەک بۆ سەربازە کوژراوەکانی، بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی راگرت. یەکێکی تر لە کاردانەوەکان راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە لایەن پارتە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە.
قسەی پارتەکانی تورکیا بۆ ئەم دۆخە:
پارتی داد وگەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی):
بڕیاربوو ناساندن بۆ سەرجەم کاندیدەکانی بکات، بەڵام بەفەرمی ئەو بڕیارەی دواخست بۆ هەفتەیەکی دیکە، وەک ماتەمینییەک بۆ کوژرانی سەربازەکان.
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند: "کۆبوونەوەی ناساندن و بانگەشەی کاندیدەکانمان کە بڕیار وابوو ئەم هەفتەیە بکرێت، بەهۆی شەهیدەکانمانەوە بە بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دواخراوە".
پارتیی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە):
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە: "دوای ئەوەی هەواڵی شەهیدبوونی سەربازەکانمان پێگەیشت، بڕیارمان دا بانگەشەکردن بۆ کاندیدەکانمان بووەستێنین".
کورشاد زۆرلو، گوتەبێژی ئیی پارتی:" کەمپی ڕاوێژکاری کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 14-1-2024 لە ئەنتاڵیا بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتەکەدا، هەڵوەشاوەتەوە".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر