دەقی ئەو نامەیەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ هەڵەبجەی نووسی

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ هەڵەبجە لە ڕێککەوتی 22-02-2024 لە مۆنیۆمێنتی شەهیدان یاداشت دەنووسێت

سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ هەڵەبجە لە ڕێککەوتی 22-02-2024 لە مۆنیۆمێنتی شەهیدان یاداشت دەنووسێت

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی لە تێنووسێکدا یاداشتی خۆی لە مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە دەنووسێت و جەخت دەکاتەوە "خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین".


چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە هەڵەبجە سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کرد و تاجەگوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدان دانا، دواتر یاداشتێکی نووسی.

 

ناوەڕۆکی یاداشت: شانازی دەکەم جارێکی دیکە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەم. داوا لە خوای گەورە دەکەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بریندارەکانیش چاک بکاتەوە. خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆبوونەوەدایە؛ دواتر بەردی بناغەی پردی تووەقوت دادەنێت و کارگەی ڕۆنی ڕاسان دەکاتەوە، هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە ڕادەگەیێنێت. 

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ