وێنهی رۆژ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
چەند گەنجێکی خۆبەخش لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەم ئاڵا گەورەیەیان بەرزکردووەتەوە کە درێژییەکەی 100 مەترە و پانییەکەی 14 مەترە، دوای گەڕان بە دەوری قەڵای هەولێر پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرا.
وێنە گەورەکە: ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی دەرکرد، 5 ساڵ دواتر واتا ڕۆژی 16-3-2004 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجامدا، بڕیاردرا ڕۆژی 17-12ـی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی ڕۆژی ئاڵادا لە هەرێمی کوردستان لەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژە.
وێنە: محەممەد شوانی
8 کاتژمێر لەمەوپێش