News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا میدیا لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕێکیخستبوو لە ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەکە بە هەڵکردنی ئاڵا کوردستان ئەو یادەی بەرز ڕاگرت.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی کوردستان بەبۆنی ئەو ڕۆژەوە چالاکی جیاواز ئەنجام دەدرێن، بەیانی ئەمڕۆش ئاڤا میدیا ئاڵایەکی گەورەی کوردستانی لەناو ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەکەی هەڵکرد. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا گرووپێکی میدیایی بەرپرسیارە، کە بەشێوەیەکی پیشەگەرانە و بە کوالێتییەکی بەرز کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و بەرهەمی ئینتەرتەینمێنت و هەواڵی، هاوکات ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەسەر هێڵی بەها نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و بەها باڵاکانی خێزانی کورد دادەڕێژێت لە چوارچێوەی کاری میدیایی هاوچەرخدا.

 

وێنە: محەممەد شوانی

14 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape