هاتووچۆی هەولێر کارەکانی تاوەکو ساڵی نوێ ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر کارەکانی تاوەکو ساڵی نوێ ڕادەگرێت

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە 24ی ئەم مانگەوە کارەکانی ڕادەگرێت و دەڵێت، ڕايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ، دەوەستێت.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری مامەڵەی هاووڵاتیان لە دامودەزگا فەرمییەکان  تاوەکو دوای پشووی سەری ساڵ ڕادەگیرێت.

 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، ڕۆژی دووشەممە 23- 12- 2024، کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریارییە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ دەوەستێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، "لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن و هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بەسەربچێت، وەک (ساڵیانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی) دوای پشووەکانی سەری ساڵ بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە و هیچ کەسێکیش تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت".


لەلایەکی دیکەوە: سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر 25ـی مانگ ببێتە پشوو، ئەوا 24ـی مانگ کۆتا وادە دەبێت و پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکان داهاتیان بگەڕێنەوە گەنجینەکان، بەڵام ئەگەر 25ـی مانگ پشوو نەبێت تاوەکو 31ـی مانگ دەتوانن داهاتیان بگەرێنەوە گەنجینەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ