لە هەولێر کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون زێدەڕۆیی دەکاتە سەر موڵکی گشتی و مافی خەڵک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە شەقامەکانی زۆنی زێڕی شاری هەولێر، کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون بەهۆی زێدەڕۆییکردن بۆ سەر مافی خەڵک و موڵکی گشتی، خەڵکێکی زۆری بێزار کردووە. ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە و پێیان وتووە باسی مەکەن بەرپرسێکی لەپشتە، ئاڤاش بەڵێن دەدات لە هەر شوێنێک مافی خەڵک بخورێت بەدواداچوونی بۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکێک لە شەقامەکانی زۆرنی زێڕی هەولێر کە دەکەوێتە نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ڤیتاڵ، کە کۆمەڵێک ڕێستۆرانی لێیە و بەردەوام خەڵک و گەشتیاران سەردانی دەکەن و جەنجاڵە، بەهۆی دروستکردنی تاوەرێکی نیشتەجێبوون ئاستەنگ بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لەناو گوندی ئینگلیزی تاوەرێکی نیشتەجێبوون بە ناوی ئینگڵیش تاوەر دروست دەکرێت، کۆمپانیای جێبەجێکار زیاتر لە دوو ساڵە یەکێک لە سایدەکانی شەقامەکەی بەتەواوی داخستووە، دوو مانگیشە سایدەکەی پڕکردووە لە بلۆک و شیش و چیمەنتۆ، بەم هۆیەشەوە شۆستە و سەوزایی شەقامەکە وێران بووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شۆفێران ناچارن لە ڕێڕەوی شەقامەکە لابدەن و بچنە ناو سەوزاییەکەوە، خاوەن ڕێستۆرانتەکانیش زبڵ و خاشاک لە شەقامەکەدا فڕێ دەدەن. لەبارەی گرتنی شەقامەکەش شارەوانی نووسراوی بۆ پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و ئەوانیش ڕێگەیان پێداوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە شەقامەکە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بە پارەیە، کەسیش نازانێ پارەکە دەچێتە گیرفانی کێ و نە بۆ شارەوانییە و نە بۆ حکومەتە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کار بۆ بنبڕکردنی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی هەسەدە و ئەنەکەسە بۆ ئایندەی کورد لە سووریای نوێ چییە؟
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر کارەکانی تاوەکو ساڵی نوێ ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کار بۆ بنبڕکردنی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی هەسەدە و ئەنەکەسە بۆ ئایندەی کورد لە سووریای نوێ چییە؟
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر کارەکانی تاوەکو ساڵی نوێ ڕادەگرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامەی فەرمانبەرانی پەروەردە چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەم تەکیەی کەسنەزانی شەڕە تەقە دروست دەبێت و بریندار هەیە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دوو کەسی لەسەر لایڤی تیکتۆک دەستگیر کرد