دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکەنەوە

ئەنتۆنی بلینکن و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی

ئاڤا نیوز


ئەمریکا و قەتەر ڕایانگەیاند دوای چەند مانگ لە هەوڵی بێ ئەنجام بۆ گەیشتبن بە ئاگربەست لە غەززە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە دانوستانەکان دەستپیدکەنەوە. 

 

وێنە گەورەکە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە سەردانێک لە قەتەرە و لەبارەی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوویەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: نێوەندگیرەکان لە هەوڵی داڕشتنی چەند بژاردەیەکی نوێن بۆ ئاگربەست.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بلینکن ئەمریکا و قەتەر پڕۆژەیەکیان دەوێت کە لە چوارچێوەیدا "ئیسرائیل بتوانێت پاشەکشە بکات، حەماس نەتوانێت جارێکی دیکە خۆی ڕێک بخاتەوە و خەڵکی فەلەستینیش بتوانن ژیان و داهاتووی خۆیان سەر لە نوێ بونیات بنێنەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ